کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، رەتیکردەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق هیچ وەڵامێکى فەرمى لەلایەن محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان پێگەیشتبێت. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى وت "ئەو هەواڵانەى باس لە گەیشتنى وەڵامێکى فەرمى حەلبوسی دەکەن بە سەرۆکایەتى کۆمار لەبارەى دیاریکردنى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان، دوورن لە راستییەوە". . پێشتر سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراق بە میدیاکانى راگەیاند “محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانەوە وەڵامى سەرۆککۆمارى عێراقى داوەتەوە و بۆ ئەوەش پشتى بە نووسراوێکى فەرمى مانگى ئەیلولى 2018 بەستووە”. . بەگوێرەى سەرچاوەکە، حەلبوسى بەشێوەیەکى فەرمى بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراقى راگەیاندووە کە هاوپەیمانێێتى بنیادنان گەورەترین فراکسیۆنى ناو پەرلەمانى عێراقە”. . ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەحمەد ئەسەدى، وتەبێژ بەناوى هاوپەیمانێتى بنیادنان، سوربوونی هاوپەیمانێتییەکەى لەسەر قوسەى سوهەیل وەک بەربژێرى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق دووپاتکردەوە. . موسەوى لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوە کردووە جگە لە سوهەیل هاوپەیمانێتییەکەى دوو بەربژێرى دیکەى یەدەگى هەیە بەڵام سوورە لەسەر ئەوەى پۆستەکە بۆ ناوبراو بێت. .