ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، شەپۆلێکى بەفر و باران بارین هەرێم بگرێتەوە و سێ ڕۆژ بخایەنێت.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى کەشناسی، نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى چوارشەممە ڕێکەوتى 25-12-2019 کاریگەریەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکە.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى سبەینێ سەرەتا لەسەر ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک باران بارین دەست پێدەکات پاشان لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبارێت.
.
بەپێی پێشبینى کەشناسی، رۆژى پێنج شەممە تەواوى ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە، ئاستى باران مامناوەند دەبێت، رۆژى هەینى باران بارین بەردەوامى دەبێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات هەندێ جار خێراى با زیاد دەکات وە بەفریش لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت کاریگەرى ئەم شەپۆلە رۆژى شەممە کۆتایى دێت .