گه‌ڕان

Shadow Shadow

بڕیارى هەڵە کارەسات دەخوڵقێنێت

لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە کۆمارییەکان نامەیەک ئاڕاستەى مایک پۆمپیۆ دەکەن

2019.12.24 - 10:45
لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە کۆمارییەکان نامەیەک ئاڕاستەى مایک پۆمپیۆ دەکەن
ناس کورد- چوار ئەندامى نوێنەرى کۆمارییەکان لە کۆنگرێسى ئەمریکا داوایان لە مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کرد هاوکارى عێراقییەکان بکات و سزاى بکوژانى خۆپیشاندەران بدات، ئاماژەشیان بە گرنگى هەنگاوەکان کرد بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیکارانى مافەکانى مرۆڤ. . ئەمڕۆ (سێشەممە) چوار نوێنەرى کۆمارییەکان لە کۆنگرێسى ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەى مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کرد و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد خۆپیشاندەرانى عێراق بەشوێن پاڵپشتى ئەمریکا دەگەڕێن و بەگوێرەى ئەو ژمارانەى کە لە ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاوبۆتەوە زیاتر لە 500 خۆپیشاندەرى عێراق لەسەر دەستى ئەو میلیشیایانە کوژراوون کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێن، لەکاتێکدا ئەو خۆپیشاندەرانە داواى مافە دیموکراتیەکانى خۆیان دەکەن. . نامەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەزاران خۆپیشاندەر برینداربوون و زیندانى کراوون، هەروەها رەخنە لە دەسەڵاتدارانى عێراق دەگرن و دەڵێن "ئەمە ئەو هەڵسوکەوتە نییە کە لە هاوبەشێکى دیموکراتى خۆمان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، چاوەڕوانى دەکەین". . هاوکات بڕیارى سەپاندنى سزا بەسەر چەند کەسێکدا لە عێراق لەوانەى پشتیوانى لە بێدەنگکردنى خۆپیشاندەران و بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران دەکەن بە ئەرێنى ناودەبەن و ستایشى دەکەن. . جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو جۆرە بڕیارانە کاریگەرى روونى دەبێت لەسەر گەلى عێراق و هەست بە پشتیوانى دەکەن بەرامبەرى. . ئاماژە بەوەش دەکەن دەرکردنى هەر بڕیارێکى هەڵە کارەسات لە دواى خۆى دەخوڵقێنێت و داواش دەکەن واشنتۆن پشتگیرى ئەو سەرۆکوەزیرانە بکات کە دەتوانێت داواکارى خەڵکى عێراق بەدى بهێنێت. 80363314_461640911419126_4984161001269100544_n.jpg     .