گه‌ڕان

Shadow Shadow

کاندیدێکى نوێ دەرکەوت

لەنێوان کۆشکى سەرۆکایەتى و پەرلەماندا..یەکلایکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران نزیکە

2019.12.24 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
لەنێوان کۆشکى سەرۆکایەتى و پەرلەماندا..یەکلایکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران  نزیکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پرسی دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ بۆ عێراق لەنێوان کۆشکى سەرۆکایەتى و پەرلەماندا بەنادیارى ماوەتەوە، لەگەڵ هەوڵى بەشێک لەلایەنەکان بۆ سەپاندنى بەربژێرەکانیان کە شەقام ڕەتیاندەکاتەوە. . سەرەڕاى تیپەربوونى دوو ڕۆژ بەسەر کۆتایی هاتنى وادەى دەستورى بۆ ڕاسپاردنى بەربژێرێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران، لێدوانى لایەنەکان دەریدەخات کە هێشتا لە دۆخى ڕێککەوتندا نین لەسەر بەربژێرێک کە ڕەزامەندى هەموانى لەسەر بێت. . هەرچەندە تا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چاوەکان لەسەر سەرۆکایەتى کۆمار بوون بۆ یەکلایکردنەوەى ئەو پرسە، بەڵام دواى فڕێدانى تۆپەکە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمان، ئێستا چاوەکان چونەتەوە سەر پەرلەمان. . سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بە کەناڵى عێراقییەى فەرمى ڕاگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق چاوەڕوانى وەڵامى سەرۆکایەتى پەرلەمانە بۆ دیاریکردنى گەورەترین کوتلە و ناوى بەربژێرەکەیان بۆ سەرۆکوەزیران. . وتیشى "سەرۆککۆمار بەپێی دەستور ڕاستەوخۆ بەربژێرى گەورەترین کوتلە ڕادەسپێرێت، ئەگەر سەرۆکایەتى پەرلەمان نوسراوەکەیان ڕادەستبکات لەو بارەیەوە، ناکرێت پشتببەسترێت بە داواکارى کوتلە سیاسییەکان و ناوى بەربژێرەکانیان لەو بارەیەوە". . ئەسعەد مورشیدى پەرلەمانتارى ڕەوتى حیکمە بە ڕۆژنامەى سەباحى عێراقى وتووە، دیارینەکردنى سەرۆکوەزیران لەماوەى دیاریکراودا "پێشێلکردنى دەستورە، جموجۆڵێکى سیاسی هەیە بۆ ئەوەى لایەنەکان هەڵوێستى خۆیان یەکلایی بکەنەوە و لەگەڵ سەرۆککۆمار لە دوو ڕۆژى داهاتوودا سەرۆک وەزیران دیارى بکەن". . %D9%85%D9%87%D9%86%D8%AF-%D9%86%D8%B9%D9%8A%D9%85-.jpg وتیشى "سەرۆککۆمار ڕوبەڕووى فشارى گەورە بووەتەوە لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە، سەرەڕاى هەڵوێستەکەى لەبارەى بەربژێرکردنى کاندیدێکى سەربەخۆ کە خۆپیشاندەران لەسەرى ڕازى بن، بە پێچەوانەى کوتلە سیاسییەکانەوە کە فشار دەکەن بۆ بەربژێرکردنى کەسێکى سیاسی". . پەرلەمانتارەکەى ڕەوتى حیکمە باسى لەوەشکرد، ئەوان پشتیوانى لە هەڵوێستەکەى سەرۆککۆمار دەکەن، بەو پێیەى "هەڵوێستەکەى ئیجابییە" بە ئاڕاستەى وەڵامدانەوەى داواکارى خۆپیشاندەران. . جموجۆڵەکان بۆ یەکلایکردنەوەى پرسى دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ لەکاتێکدایە، سەرجەم ئەو بەربژێرانەى کە لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە پێشنیازکراون لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەتکراونەتەوە، کە دیارترینیان قوسەى سوهەیل وەزیرى خوێننى باڵایە. . هاوکات لەگەڵ بەردەوامى ناکۆکییەکاندا تا دێت ژمارەى ئەو کەسانە زیاتر دەبێت کە خۆیان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران بەربژێر دەکەن و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا نزیکەى 50 کاندید خۆیان بەربژێر کردووە. . دواین کەس کە ئامادەی خۆ بەربژێرکردنى نیشانداوە، موهەند نەعیم سەرۆکى تۆڕى چاوى عێراقییە بۆ چاودێرى خۆپیشاندانەکان کە نەخشەڕێگایەکى ئاڕاستەى سەرۆککۆمار کردووە. . موهەند نەعیم لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆککۆمار بەڵێنى دروستکردنى کابینەیەکى بچوککراوەى داوە کە لە هەشت وەزارەت پێکهاتبێت، بۆ بەڕێوەبردنى وڵات تا کاتى هەڵبژاردنى پێشوەختە. 80822156_485286952096986_5778744987709603840_n.jpg .