گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێشهاتێکى چاوەڕواننەکراو

هاوپەیمانێتییەکەى لە حەلبوسى هەڵدەگەڕێنەوە.. دژى واژۆکەى وەستانەوە

2019.12.24 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى لە حەلبوسى هەڵدەگەڕێنەوە.. دژى واژۆکەى وەستانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هاوپەیمانى هێزە عیراقییەکان پاشەکشەیکرد لە  پشتیوانیکردنى قوسەى سوهەیل بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و داواى لە هاوپەیمانى بنیادنان کرد کاندیدێک پێشکەشبکات کە لەلاى شەقام ڕەزامەند بێت، ئەوەش دواى واژۆکردنى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى هاوپەیمانێتیییەکە لەسەر بەربژێرکردنى حەلبوسى. . ژمارەیەک سەرکردەى هاوپەیمانێتییەکە لە لەنوسراوێکى فەرمیدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، جەختیان کردووەتەوە بڕیارى بەربژێرکردنى قوسەى سوهەیل یەکناگرێتەوە لەگەڵ پێداویستییەکانى قۆناغى ئێستا. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان پشتیوانى لەهیچ بەربژێرێک ناکات، جگە لەو بەربژێرەى کە زۆرینەى گەل ڕەزامەنددەبن لەسەرى و تەوافوقى سیاسی لەسەر دەبێت بۆ بەڕێوەبردنى وڵات لەم دۆخە هەستیارەدا. . هاوپەیمانێتییەکە، داواى لە هاوپەیمانى بنیادنان کردووە، بەربژێرێکى دیکە لەشوێنى سوهەیل پێشکەشبکات، کە لەلایەن گەلەوە پشتیوانى لێبکرێت. . هەڵوێستى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان دواى دزەکردنى بەڵگەنامەیەک هات لەبارەى واژۆکردنى بەشێک لەسەرکردەکانى هاوپەیمانێتییەکە بۆ پشتیوانیکردنى بەربژێرکردنى سوهەیل، لەناویاندا محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان کە هاوکات سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیە.
تحالف القوى ينقلب على الحلبوسي ويقفز من مركب السهيل تحالف القوى ينقلب على الحلبوسي ويقفز من مركب السهيل
كلمات المفتاح: