گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزیری دارایی هەرێم و لیژنەى دارایی پەرلەمان کۆبوونەتەوە

داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە و حکومەت پابەندە بە گێڕانەوەى سێ موچەی فەرمانبەران

2019.12.23 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
 داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە و حکومەت پابەندە بە گێڕانەوەى سێ موچەی فەرمانبەران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوە ئەمڕۆی وەزیری دارایی و لیژنەى دارایی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، حکومەت دەستکاری دەرماڵەی مامۆستایان، فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ناکات و جەختیکردەوە کە "داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی زیادیکردووە". . محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ، دووشەممە، 23ی کانونی یەکەمی 2019، "لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە". . محەمەد سەعدەدین وتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ بەرچاوڕوونی لیژنەی دارایی بووە سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی حکومەتی هەرێم". . "حکومەت پلانی هەیە بۆ گێڕانەوەی سێ موچەی ئەمساڵ" . بڕیاردەری لیژنی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی جەختی لەوەکردووەتەوە کە حکومەت "پابەندە بە گێڕانەوەی ئەو سێ موچەی ئەمساڵ و پلانیشیان بۆ ئەو پرسە داناوە، چاوەرێش دەکەن داهاتەکان زیاتر بن و هەرێم پشکی خۆی لە بودجەی گشتیی عێراقدا وەربگرێت بۆ ئەوەی ئەو موچانە بدەنەوە بە فەرمانبەران." . محەمەد سەعدەدەین ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە لە سەر پڕۆژیاسای چاکسازی حکومەت بۆیە لیژنەکە پلانی هەیە لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و کاروباری شەهیدان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کۆبینەوە. . سەبارەت بە وەی ئایا تا چەند بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە لەبەرژەوندی چینی فەرمانبەراندایە، محەمەد سەعدەدین وتی: "حکومەت لە پڕۆژەیاساکەدا دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان و سەرجەم دەرماڵە یاساییەکان و دەرماڵەی منداڵ و هاوسەرێتی جێگیرکردووە، تەنها ئەو دەرماڵانە دەبرێت کە یاسایی نیین". . ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە وەزیری دارایی کردووە کە ئاستێک بۆ کەمترین موچەی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دیاریبکرێت هاوشێوەی عێراق کە ئێستا بە 300 هەزار دینارە دیاریکراوە. . بە وتەی ئەو، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون "کە لە ئێستادا داهاتەکانی حکومەت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە، لەگەڵ زۆرتر زیادبوونی ئەوا پرۆژەکان جێبەجێدەکرێن".