گه‌ڕان

Shadow Shadow

سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرکردایەتى یەکێتی ڕادەگەیەنرێت.. زویرەکان ئاشت دەکرێنەوە

2019.12.23 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرکردایەتى یەکێتی ڕادەگەیەنرێت..  زویرەکان ئاشت دەکرێنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى کۆنگرەى یەکێتى ڕایگەیاند، پیشبینى دەکەن سبەینێ کۆنگرەى یەکێتى کۆتایی بێت دواى ئەوەى پڕۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتى کۆتایی دێت. . لەکاتژمێر نۆى بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 23ی کانونی یەکەمی 2019، پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتى بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئەوەش دوایین ئەرکى کۆنگرەى یەکێتییە کە سێ ڕۆژە بەردەوامە. . یاسین ڕەئوفـ وتەبێژى کۆنگرەى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکەین پڕۆسەى دەنگدان بۆ ئەنجومەنەکە کاتژمێر دوو بۆ سێی بەرەبەیان تەواوبێت و ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە جیاکردنەوەى دەنگەکان و سبەینێ ئەنجامەکە ڕادەگەیەنرێت". . وتیشى "لە کارەکانى کۆنگرە ئەوەى ماوە هەڵبژاردنى ئەو ئەنجومەنەیە، پێشبینى دەکەین دواى هەڵبژاردنى ئەو ئەنجومەنەش سبەینێ کۆنگرە کۆتایی بێت". . مەلا یاسین ڕەتیکردەوە هیچ کەسێک لە خۆبەربژێرکردن بۆ  ئەندامێتى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى ڕەتکرابێتەوە، جگە لەوانەى کە مەرجەکانى خۆبەربژێرکردنیان تێدا نەبووە. . لەبارەى زویربوونى هەندێک کادیرى یەکێتى، مەلا یاسین وتى، "ئەوە شتێکى سروشتییە، ئەوانەى کە زویربوون بە ڕۆحێکى وەرزشى وەریدەگرن و هەمویان ئاشتدەکرێنەوە، کەس دەرنەکراوە و کەسیش نەکراوەتە دەرەوە". . هەروەها لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى کشانەوەى ئەو بەرپرسانەى کە پۆستى سەربازییان هەیە لە خۆبەربژێرکردنیان بۆ ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتى، وتەبێژى کۆنگرەى یەکێتى جەختیکردەوە، ئەوانەى کە پۆستى سەربازییان هەبووە لە پۆستە سەربازییەکەیان دەمێننەوە.