گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەستێرەی بەختی قوسەی سوهەیلیش بۆ سەرۆکوەزیران بەرەو ئاوابوون دەڕوات

2019.12.23 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەستێرەی بەختی قوسەی سوهەیلیش بۆ سەرۆکوەزیران بەرەو ئاوابوون دەڕوات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وادیارە ئەستێرەی بەختی قوسەی سوهیل، بەربژێری هاوپەیمانی بونیادنان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خەریکە وردە وردە بەرەو ئاوابوون دەڕوات. . بەدرێژایی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی کانونی 2019، بە هەزاران خۆپیشاندەر دژى بەربژێری حزبەکان بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق ڕژانە سەر شەقامەکان و جەختیان لەسەر داواکارییەکانى پێشوویان لەو بارەیەوە کردەوە. .

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، ڕێگا سەرەکییەکانی بەسرە، واست، گۆڕەپانی سەدر لە نەجەف، گۆڕەپانی حەبوبی لە ناوەندی پارێزگای زیقار، گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان لە موسەنا، کەربەلا، قادسیە، میسان و بابل کۆبوونەوە و داوایانکرد کەسێک بۆ ئەو پۆستە بەربژیربکرێت کە بەتەواوی "دڵخوازی شەقام بێت و پێشتر پۆستی باڵای لە حکومەتدا" نەبووبێت.

.

هەردوای فراوانبوونى بازنەى ناڕەزاییەکان دژى بەربژێرکردنى قوسەى سوهەیل، ئەمڕۆ حزبی دەعوەی سەربە نوری مالیكی لە ڕاگەیاندراوێکدا، پەشیمانی خۆی لە بەربژێرکردنى "قوسەی سوهەیل" ئاشکراکرد و جەختیشکردەوە کە ناوی هیچ كەسێكیان وەك بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران پێشكەش نەکردووە.

. بەگوێرەی دەستوری عێراقی، لە دوای پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران، دەبێت سەرۆككۆمار لە ماوەی 15 ڕۆژدا كەسێكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی حكومەت ڕابسپێرێت. . بەهۆی نەبونی رێککەوتن لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران لەلایەن هێزە سیاسییەکانی عێراقەوە، ئەمڕۆ  دووشەممە عێراق کەوتە بۆشایی دەستورییەوە. . ئەوەش دوای ئەوەی هات کە دوێنی یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنێكدا و لە وەڵامی سەرۆككۆماردا ڕایگەیاندبوو، فراكسیۆنی گەورە ئەو فراكسیۆنەیە كە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا زۆرترین كورسی هەیە. . لەدوای ئەو ململانێیانەی سەبارەت بە دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دروست بووە، لە ئێستادا دەستنیشانكردنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بووە بە كێشەیەكی نوێ لە بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراقدا. . زیاتر لە 20 ڕۆژە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە كەسێك بۆ پۆستەکە و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستنیشان بكرێت، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی كە نازانرێت كام لە فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمانە بۆ ئەوەی كاندیدەكەی بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێت.