گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێشتا کورد دیارینەکردووە .. حەوت دادوەر بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دیاریکران

2019.12.23 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
 هێشتا کورد دیارینەکردووە .. حەوت دادوەر بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دیاریکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنی دادوەری عێراق حەوت دادوەری وەک ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاریکرد، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو دادوەر وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو ئەنجومەندا دیاریبکرێن. . ئەمڕۆ دووشەممە، 23ى کانوونی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لە تیروپشکێکدا ناوی ئەو دادوەرانەی کە بەربژێربوون وەک ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکراون و بریتین لە دادوەران (جەلیل عەدنان، عەباس فەرحان، فەتاح محەمەد، عامر موسا، فەیاز حسێن، عەلی ڕەشید و ئەنعام یاسین). . بە گوێرەی یاسای نوێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دوو دادوەر بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی کۆمسیاران دیاریبکات، بەڵام هێشتا ئەو دوو دادوەرە دیاری نەکراون. . ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو دوو دادوەرەی کە لە پشکی هەرێمی کوردستانن دیاریدەکرێن. . بەگوێرەی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەموارکرایەوە، کۆمسیۆنى ئێستا هەڵدەوەشێنرێتەوە و نۆ دادوەر وەکو ئەندامانى نوێی ئەنجومەنى کۆمسیاران دیاریدەکرێن.