گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلاوی لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵح چۆنیەتی بەربژێرکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیاریدەکات

2019.12.23 - 16:57
عەلاوی لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵح چۆنیەتی  بەربژێرکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ  دیاریدەکات
ناس کورد- ئەیاد عەلاوی نامەیەکی بۆ بەرهەم ساڵح ناردووە و پێی دەڵێت کە سەرۆکوەزیرانى نوێ "بە ڕەزامەندى خۆپیشاندەران و ڕێکخراوەکان و حزبە میانڕەوەکان لەدایک دەبێت". . ئەمڕۆ دووشەممە، 23ى کانونی یەکەمی 2019، ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى لە تویتێکدا نوسیویەتى، "بە نامەیەکی دەستنوس بەرهەم ساڵحم ئاگادارکردووەتەوە کاندیدى سەرۆکوەزیرانى نوێ لە دواى ڕاویژکردن لەگەڵ سێ لایەندا لە دایک دەبێت، ئەوانیش خۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز و سەندیکا و ڕیکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و هەندێک لایەنى سیاسى میانڕەون لەناو پەرلەماندا". . ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەو هۆیانەوەیە کە هاوپەیمانێتییەکەى هیچ کاندیدێکى بۆ ئەو پۆستە پێشکەش نەکردووە. https://twitter.com/AyadAllawi/status/1209031059679121409?s=20 . تویتەکەی عەلاوی لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆى ئەو بڵاوبووەوە لەلایەن چەند کەسایەتییەکى نێو هاوپەیمانى بنیادنانەوە ، قوسەى سوهەیل بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران بەربژێرکراوە و چەند بەرپرسێکى باڵاى شیعەکان و سەرۆک پەرلەمان کە سوننەیە پشتیوانى دەکەن. . شەوی ڕابردووش، خۆپیشاندەرانی بەغدا و نەجەف لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا، بەربژێرکردنی قوسەی سوهەیلیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، ڕازی نابن کەسی حزبی بکرێتە سەرۆکوەزیران. . دوێنیش لە ڕاگەیەنراوێکدا، وتەبێژى هاوپەیمانى سائیرون جەختی لەوە کردەوە، بەپێى وەڵامەکەى دادگاى فیدراڵی ئەوان وەکو سائیرون فراکسیۆنى گەورەن و "پێشکەشکردنى بەربژێری سەرۆکوەزیرانى نوێ مافى ئەوانە."