گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس کورد هۆکاری بەجێهێشتنى هۆڵى کۆنگرە لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا و عومەر فەتاح ئاشکرادەکات

2019.12.23 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکاری بەجێهێشتنى هۆڵى کۆنگرە لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا و عومەر فەتاح ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە کاندیدانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی بەردەوامە و کەمێک بەر لەئێستا، جەعفەر شێخ مستەفا و عومەر فەتاح، ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم و مەکتەبی سیاسیی پێشوی یەکێتی هۆڵی کۆنگرەکەیان، جێهێشت. . ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد لە بەردەم هۆڵى کۆنگرەى یەکێتى ڕایگەیاند :"ڕۆشتنی ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی بەهۆی ئەوە بووە، کە دەنگدانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی بە کاندیدەکان کۆتایی هاتووە". . هاوکات ڕەتیشیکردەوە، بەهۆی دروستبوونی کێشەوە کۆنگرەیان جێهێشتبێت و جەختیکردەوە، بەهۆی ئەوەی کاری ئەوان تەواو بووە، کۆنگرەیان جێهێشتووە. . هاوکات لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی و وتەبێژی پێشووی ئەو حزبە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :"بەهۆی ئەوەی کاندیدەکان زۆرن، دەنگدانەکە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێدەکرێت، تا درەنگانی شەو بخایەیەنێت و پێناچێت ئەمشەو دەنگەکان جیابکرێنەوە". . سەبارەت بە جێهێشتنی کۆنگرە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرەوە، لەتیف شێخ عومەر، ڕوونیکردەوە :"دەنگدانی ئێمە تەواو بووە و هیلاکین و دەمانەوێت هۆڵەکە چۆڵ بێت بۆ ئەندامانی دیکە". . ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژی کارەکانی کۆنگرەى چوارەمی یەکێتییە و تیایدا، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى ئەو حزبە هەڵدەبژێردرێن، پاش ئەوەى دەنگدانی پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات، ئێستا دەنگدانی ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتی دەستپێدەکات. . بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى کە لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکراوە، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى لە 121 کەس پێکدێت و بە هەڵبژاردن لە کۆنگرە دیاریدەکرێن، بەڵام لەبەرئەوەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى و ڕێواز فایەق لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى هەڵبژێردران، کێبڕکێکەى ئەمڕۆ لەسەر 118 ئەندام دەبێت و 400 کەس کاندیدن بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستانە.   .