گه‌ڕان

Shadow Shadow

جموجۆڵ و ئازادییەکانى میدیا بەو یاسایە کۆنترۆڵکراوە

ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

2019.12.23 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێم بڵاودەکاتەوە [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەگوێرەى ڕەشنوسى پڕۆژە یاساى دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى میدیا لەهەرێمى کوردستان کە لە 14 مادە و چەندین خاڵ و بڕگە پێکهاتووە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئەو ئەنجومەنە کۆمەڵیک دەسەڵاتى ڕەهاى بۆ جموجۆڵ و چالاکییە میدیاییە جۆراو جۆرەکانى هەرێم دەبێت. . بەگوێرەى رەشنووسەکە ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى دەبێت بەسەر دامەزراندن و کۆتکردنى ناوەڕۆکى کارکردن و سەرچاوەى دارایى و شێوازەکانى وەرگرتنى ڕۆژنامەنووسان و دیاریکردنى پیشەى ڕۆژنامەنوسى و وەرگرتنى باج و ڕسومات لەکاتى مۆڵەتپێدان بەدامەزراندنى دەزگایەک و کۆنترۆڵکردنى ڕیکلام و باجدان لەسەرى و مۆڵەت بەکردنەوە و داخستنى نوسینگەى میدیا ناوخۆیى و جیهانییەکان و هەروەها پێدانى پێناس و دیاریکردنى ئەرک و کۆمەڵێک پابەندێتى تر بەو میدیاکارە بیانیانەى کە بەمەبەستى کارکردن دێنە هەرێمەوە. .   ناس کورد بۆى دەرکەوتووە بەگوێرەى هێزى ئەم یاسایە بە جۆرێک لە جۆرەکان یاساى ڕۆژنامەگەرى ساڵى 2007ى هەرێمیش پەراوێز دەخرێت و ئەولەویەتى کارکردن دراوە بەیاساى ئەنجومەنى باڵاى میدیا، گەرچى ئاماژە بەوە کراوە کە یاساى ڕۆژنامەنوسانیش بەرکارە گەر پێچەوانەى یاساکانى ئەنجومەنەکە نەبێت. . لەدیباجەى ڕەشنوسى پڕۆژە یاساکەدا هاتووە "بەحوکمى ئەم یاسایە بوارى ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرى و پیشەى ڕۆژنامەنوسى و ژیان و گوزەرانى ڕۆژنامەنوسان ڕێکدەخرێت، دەسەڵاتى بەسەر سەرجەم پێکهاتە و دامەزراوەو و دەزگا و سەنتەر و کۆمپانیا و ناوەندو ئامڕازەکانى میدیا و خانەى چاپ و بڵاو کردنەوە و ڕۆژنامەگەرى و پێگە ئەلیکترۆنى و ڕۆژنامەى چاپکرا و ئەلیکترۆنیەکان دەگرێتەوە، تەنها هۆکار و ئامڕاز و ئەکاونتە کەسییەکان نەبێت". . لە یەکێک لەخاڵەکانى مادەى 3ى پێناسە و چەمکەکاندا هاتووە "ڕۆژنامەنوسى پیشەى ئەو کەسانەن کە لەبوارى میدیادا کار دەکەن دەگرێتەوە، کە لەدەزگایەکى بینرا و بیستراو و چاپکرا و ئەلیکترۆنى و ئاژانسێکى هەواڵ کار دەکات یا دەردەکەوێت و خاوەنى پێناسى پیشەى ڕۆژنامەگەرییە بەو مەرجەى کە دەرچووى ڕاهێنان و پێگەیاندنى ڕۆژنامەگەرى بێت کە ئەنجومەن ڕێکیدەخات یان خاوەنى یەکێک لەبڕوانامەکانى کۆلێژ یا پەیمانگاکانى ڕاگەیاندن و میدیا بێت". .   مادەى 5ى ئەنجومەنەکەش بریتیە لە 4 خاڵ و چەند بەشێک، لەخاڵى 3 هاتووە" ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى پێدانى پێناس بەڕۆژنامەنوسانى کوردستان و بیانیەکان کە لەکوردستان کار دەکەن هەیە". . لەبڕگەى (ب) هەمان خاڵدا هاتووە" ئەنجومەنەکە بڕیارى کۆتایى لەسەر مۆڵەتى دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکانى بوارى بینراو بیسترا و ئەلیکترۆنى و ژمارەییى هەیە". . لەبڕگەى (ج )یشدا هاتووە" ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى هەیە بڕیارى کۆتایى بدات بۆ پێدانى مۆڵەتى کارکردنى نوسینگەکانى کەناڵەکانى میدیاى و بیانى و ئەنتەرناشیوناڵ لەکوردستان یان دەسەڵاتى ڕاگرتنى کارەکانیانى هەیە".   . لەبڕگەى ( د) ى خاڵى چوارەمى دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنەکەدا هاتووە" ئەنجومەنەکە بەدواداچوون بۆ سەرچاوەى دارایى کەناڵەکانى میدیا و دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات بەوەرگرتنى ڕێوشوێنى پێویست بەپێى ڕێنمایى ئەنجومەن". . لەبڕگەى (ى )شدا هاتووە "وەرگرتنى تانە و شکات و بەدواداچوون و دەرکردنى بڕیار لەبوارى میدیا لەنێوان دەزگا و هاوڵاتى و ڕۆژنامەنوساندا بەگشتى ئەگەر ژیانى کەسییەکانى گرتەوە". . بەپێى بڕگەیەکى ترى دەسەڵاتەکانى، ئەنجومەنەکە دەسەڵاتى دەرکردنى بڕیارى کۆتایى لەپرسەکانى (التادیب، تەمبێ) کردنى دەزگا و ڕۆژنامەنوسانى هەیە. .     هەر یەکە لەبڕگەکانى (م، س، ع، ت)ى خاڵى چوارەمى دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنەکە تایبەت کراوە بەوەى، ئەنجومەنەکە ماوەى ڕێکلام و دەرکردنى ڕێنمایى لەو بارەوە و نەهێشتنى دەستوەردانى دەرەکى لە میدیاکانى کوردستان و شێوازى وەرگرتنى باج و ڕسومات لەکەناڵەکانى میدیا و ئەو ڕیکلامانەى کە دەیانکات و هەرەوەها ڕێکخستنى ئابونەدان لەڕۆژنامەگەریدا بەتایبەت لەکۆمپانیاکانى پەخش و دەزگاکانى میدیایى. . لەمادەى 6 کە تایبەتە بەڕێوەبردنى کارەکانى ئەنجومەنەکە لەڕێگەى چەند دەزگایەکەوە، لەخاڵى حەوتەمى ئەو مادەیەدا هاتووە" ئەنجومەنەکە کار دەکات لەسەر گرێبەستى بەکۆمەڵى ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ دەزگاکانى میدیادا". . لەخاڵى 8 هاتووە" دەرکردنى ڕێنمایى بۆ ڕەخساندنى هەلى شکات و داواى هاووڵاتیان لەسەر ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانى میدیا". . لەمادەى 10 کارى لیژنەکانى ئەنجومەنەکەدا لەخاڵى چوارەمى بڕگەى یەکەمدا هاتووە" ئەنجومەن ڕێنمایى تایبەت بەچۆنیەتى دامەزراندنى دەزگاکانى میدیاى بینراو بیسترا و چاپ و نوسرا و ئەلیکترۆنى دەردەکات". . لەمادەى 12ى یاساى ڕۆژنامەگەرى ساڵى 2007 یشدا هاتووە" هەموو یاساکە بەرکارە تەنها ئەو مادە و بڕگانە نەبێت کە ناکۆک دەبێت لەگەڵ ئەم یاساییە ڕێنمایەکانى ئەنجومەن بەحوکمى ئەم یاسایە و ئەولەویەتیش بۆ یاساى ئەنجومەنى باڵایە". .   بەشێکى ترى ڕەشنوسى یاساکە بۆ چۆنیەتى هەیکەلى ئەنجومەنەکە و دەرکردنى بڕیارە جۆراو جۆرەکان و هۆیەکانى دەرکردنى یاساکە تەرخانکراوە.   .