گه‌ڕان

Shadow Shadow

کارەکانی سێیەمین ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى دەستیپێکرد

2019.12.23 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کارەکانی سێیەمین ڕۆژى کۆنگرەى یەکێتی دەستیپێکرد و لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆدا ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى ئەو حزبە هەڵدەبژێردرێن، دەنگدان بەو ئەندامانەش بەشێوەی دەستە دەستە دەبێت. . ئەمڕۆ (دووشەممە) لە سێیەم ڕۆژى کۆنگرەى چوارەمى یەکێتیدا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى سەرکردایەتىی گشتى ئەنجامدەدرێت، کە بەرزترین دەسەڵاتى هەیە و دواى کۆنگرە سەرۆکى حزبەکە و یاریدەدەرەکانى هەڵدەبژێرێت. . ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند: "دەنگدان بە کاندیدەکان بە جیا دەبێت، بەشێوەیەک، سەرەتا پێشمەرگە دێرینەکان دەچنە هۆڵی کۆنگرە دەنگ دەدەن و دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، پاشان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوو و دواتریش ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوو و لە کۆتایشدا ئەندامانی کۆنگرە دەنگ دەدەن بە کاندیدەکان". . بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى کە لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکراوە، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى لە 121 کەس پێکدێت و بە هەڵبژاردن لە کۆنگرە دیاریدەکرێن، بەڵام لەبەرئەوەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى و ڕێواز فایەق لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى هەڵبژێردران، کێبڕکێکەى ئەمڕۆ لەسەر 118 ئەندام دەبێت و 400 کەس کاندیدن بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستانە. . هاوکات لە لەیەکەم رۆژى کۆنگرەکەدا لە ڕۆژی (شەممە)ى رابردوودا، ئەنجومەنى سیاسی هەڵبژێردرا، کە لە نۆ ئەندام پێکدێت و لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتى دەکرێت. . بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى یەکێتى لەسەر بنەماى بەرکەوتەى دابەشبوون و جوگرافیاى هەرێمەکان دەبێت، هەڵبژاردنەکەش بەشێوەى یەک بازنەیی دەبێت بەمەرجێک بەرکەوتەى سەرجەم ناوچەکان دیاری بکرێت. . هەر بەگوێرەى پەیڕەوەکە، ئەنجومەنەکە دواى کۆنگرە و لەدووەم دانیشتنى خۆیدا، سەرۆکى حزب و دەستەى سەرۆکایەتى، سەرۆکى دەستەى پاراستنى قەوارەى یەکێتى/ئەنجومەنى باڵاى دانایان هەڵدەبژێرێت. . پێشتر مەلا یاسین ڕئوف، وتەبێژى کۆنگرەى یەکێتى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "هەر دەنگدەرێک دەتوانێت لەنێوان 60 بۆ 121 دەنگ بدات و سندوقی دەنگدان دادەنرێت و لەژێر كامێرادایە، هەر دەنگدەرێك ئازادانە دەنگی خۆی دەدات، دواتر راستەوخۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستپێدەكات". .