گه‌ڕان

Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانی تەحریر توڕەن لە کوتلە سیاسییەکان

چوار بژاردە بۆ دەرچوون لە قەیرانی گەورەترین فراکسیۆن دەخرێتەڕوو

2019.12.22 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
چوار بژاردە بۆ دەرچوون لە قەیرانی گەورەترین فراکسیۆن دەخرێتەڕوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شارەزایەکی یاسایی عێراقی چوار بژاردەی بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان خستەڕوو، بەمەبەستی کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ،خۆپیشاندەرانی بەغداش توڕەن لە کوتلە سیاسییەکان و دروشم دژی قوسەی سوهەیل، دەڵێنەوە. . جەمال ئەسەدی شارەزای یاسایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد"چوار بژاردە هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، یەکەمیان گەڕانەوەی هاوپەیمانی ئیسڵاح و سائیرن و نەسر و حیکمە و ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون، گەڕانەوەی هاوپەیمانی بینا و فەتح و هاوبەشەکانیان بۆ ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی پێشوو لەسەر کاندیدێک و پێشکەشکردنی ناوەکەی بۆ سەرۆک کۆمار، بەوپێیەی ئەو هاوپەیمانێتییە فراوانە لەیەکەم دانیشتندا زۆرترین ژمارە بوون". . بەوتەی ئەو شارەزایە، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە، هاوپەیمانی ئیسڵاح و فەتح بەجیا لیستی ئەندامەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا وەکو لیستێک ماونەتەوە یاخود هەڵوەشاونەتەوە. . بەلای ئەسەدییەوە بژاردەی سێیەم ئەوەیە، پشتببەسترێت بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان بۆ زانینی فراکسیۆنی گەورە لەڕووی ژمارەوە. . بژاردەی چوارەم کە ئەسەدی پێشنیازیکردووە، پشتبەستنە بە مادەی 76ی دەستور بۆ ئەوەی کارەکە بدرێتە دەست سەرۆککۆمار بۆ ئەوەی کاندیدێک لە فراکسیۆنی گەورە بۆ پیکهێنانی کابینەی نوێ ڕابسپێرێت لەماوەی پانزە ڕۆژدا. . هاوکات لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن و ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەو بارەیەوە، ئەمشەو سەدان کەس ڕژانە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و توڕەیی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی. . پەیامنێری ناس لە بەغدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران دروشمیان لەدژی کاندیدکردنی قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سەرۆک وەزیران بەرزکردووەتەوە. . ئەمڕۆ (یەکشەممە) دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی وه‌ڵامی داواکەی سه‌رۆككۆماری عێراقی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌و فراکسیۆنەیە كه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا پێكده‌هێنرێت و زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه‌. . دواتریش بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق وەڵامەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دیاریکردنی فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانییەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرد و داوایکردووە فراکسیۆنی گەورە دیاری بکەن بۆ ئەوەی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ یەکلابکرێتەوە. .