کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى کوژرانى سەرکردەی رێکخراوێکى تیرۆریستى بڵاوکردەوە کە بە گوێرەى روانگەکە سەرکردایەتى نۆ گروپى ترى تیرۆریستى کردووە. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019)، ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند :"ئەبو خەدیجە ئوردنی سەرکردەی ڕێکخراوی حوراسی دین لە ناوچەیەکی دەرەوەی پارێزگای ئیدلب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کوژراوە". . ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردوە :"فڕۆکەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەکەی ئەبو خەدیجەیان بە ئامانج گرتوە لەشارۆچکەی تەرمانین لە نزیک ئیدلب". . ئەبو خەدیجە ئوردنی، حوراسی دینی لەماوەی ڕابردودا دامەزراند ئەویش دوای ئەوەی خۆی و چەکدارەکانی لە هاوپەیمانی دەستەی ئازادکردنی سوریا "جەبهەى نوسرە" جیابوەوە بەهۆی پەیوەندیکردنی ئەوانەوە بە ڕێکخراوی قاعیدەوە. . ئوردنی سەرکردایەتی هەریەکە لە گروپەکانی (جەیش مەلاحم، جەیش ساحیل، جەیش بادیە، سیرایا ساحیل، سریەی کابوڵ، جوند و شەریعە) کە سەرجەمیانی لەژێر ناونیشانی حوراسی دین کۆکردبوەوە. .