گه‌ڕان

Shadow Shadow

هۆکارێکی سەرەکین بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە

ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە داوا لە حکومەت دەکەن تاوەرەکانی مەرگ دوربخەنەوە

2019.12.22 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە داوا لە حکومەت دەکەن تاوەرەکانی مەرگ دوربخەنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زانکۆ و ڕێکخراوی ژینگەپارێز، لەژێر ناونیشانی "تاوەرەکانی مەرگ دوربخەنەوە" داوای لابردنی تاوەرەکانی پەیوەندیکردن دەکەن لەنزیکی ماڵان و پسپۆڕێکی ژینگەیش مەترسییەکانی ئەو تاوەرانە بۆسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ پشتڕاستدەکاتەوە. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019)، ڕێکخراوی ژینگەپارێزی کفری بانگەوازێکی لەژێر ناونیشانی "تاوەرەکانی مەرگ دوور بخەنەوە" بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوە و ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی کفری کرد. . ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی سەرجەم ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراوون لەسەر تاوەرەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت، دەرکەوتووە کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ زۆربوونی نەخۆشییەکانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، پڕۆستات، په‌نكریاس، ڕیخۆڵه‌، پێست، سییەکان و خوێن، هەبوونی ئەو تاوەرانە بە ترسناک لەسەر ژیانی خەڵک ناودەبەن و داوا دەکەن سەرجەم تاوەرەکان لەناو شار دوور بخرێنەوە. . لەو بارەیەوە، عەبدولموتەلیب ڕەفعەت مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ژینگەیی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"ئەو تاوەرانە زیانێکی ئێجگار زۆری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەهۆی کاریگەرییەکانییەوە خەڵکێکی زۆر توشی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە بوون و بە تەواوەتی مەترسی بۆسەر خەڵکی دروست کردووە و مەترسییەکانی بۆ سەر منداڵان زیاتریشە، چونکە بەرگری لەشی منداڵ لاوازترە لە گەورەکان". . ئەو پسپۆڕەی بواری ژینگە جەختیکردەوە، زۆربوونی ئەو تاوارانە زیانێکی زۆری بە ژینگەش گەیاندووە و بەپێی توێژینەوەکانیش کەمبوونەوەی سەرجەم جۆرەکانی باڵندە و کۆچی بە کۆمەڵی باڵندەکان لە هەرێم هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی ئەو هەموو تاوەرانە دەگەڕێتەوە کە لەناو شارەکان دانراوون. .   عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت باسی لەوەکرد، تاوەری تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە هەموو وڵاتیک هەیە، بەڵام بەپێی یاسا لەناو شارەکان دوردەخرێنەوە و بەپێی ستانداردی وڵاتە ئەوروپییەکانیش دەبێت تاوەرەکان پێنج کیلۆمەتر لەسنوری شارەکان دوربن، هەربۆیە داوایان ئاڕاستەى حکومەت کردووە، ئەو بورج و تاوەرانە دوربخرێنەوە لەناو شارەکان بۆ ئەوەی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شیرپەنجە کەمبکرێتەوە. . جێی ئاماژەیە، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، هەزار و 330 کەس وەک نەخۆشی نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە شێرپەنجە تۆمارکراون، واتە لە هەر ڕۆژێکدا زیاتر لە شەش کەس لە پارێزگای سلێمانی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و ناویان لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە. .