گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە سنوری خانەقین

2019.12.22 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە سنوری خانەقین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە سنوری خانەقین ئەنجامدا و تیایدا 12 چەکداری داعش کوژران، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش لەو ناوچەیە دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکە بەهاوکاری هێزە عێراقییەکان ئەنجامدراوە. . عیرفان حەمەخان، فەرماندەی پێشمەرگە لە گەرمیان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیماناندا لەسنوری قەزای خانەقین 12 چەکداری ڕێکخراوی داعش کوژران". . وتیشی، هێرشەکە لەلایەن چەند فرۆکەیەکی هاوپەیمانانەوە ئەنجامدراوە، ژمارەیەک چەکداری پاشماوەی داعش لە نزیک گوندی شێرک کە دەکەوێتە نێوان پردی حەلوان و ڕوباری سیروان کراونەتە ئامانج. . ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیکردەوە، هێرشەکە  لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش ئەنجامدراوە. . هێرشەکەی هاوپەیمانان دوای ئەو دێت، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە خۆیان ڕێکخستووەتەوە و زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزە عێراقیەکان ئەنجامداوە.