کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی کودستان بەڕێوەبچێت و بریاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی ڕۆژی تایبەت بە کلتور و زمانی تورکمانەکان و پێشیوایە لە دانیشتنەکەدا باس لە پڕۆژەیاسای چاکسازی ناکرێت. ، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ بۆ دانیشتنی ژمارەی 12ی ئاسایی لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، 24ی کانونی یەکەمی 2019. ، دەربارەی ئەجیندای دانیشتنەکە، جەلال محەممەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم دەربارەی دیاریکردنی ڕێکەوتی 17ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی کلتور و زمانی تورکمانی". ، هاوکات دەربارەی ئەوەی لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت؟، جەلال محەممەد ئاماژەی بەوەکرد: "پێشبینی ناکەم لەو کۆبونەوەیەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی بکرێت، چونکە هەتاوەکو ئێستا ڕاپۆرتی لیژنەکان تەواو نەبوە و لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانیشەوە بەهیچ شێوەیەک پێمان نەوتراوە کە خوێندنەوەی دووەمی ئەو پڕۆژەیە دەخەینە بەرنامەی کارەوە". ، هاوکات سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت بە کلتور و زمانی تورکمانەکان، هیمداد سەباح، سەرۆکی بەرەی تورکمانی بە ناس کوردی وت: " "بەپێی ئەو پڕۆژەیەی لیژنەی ڕۆشنبیری لەسەر داوای فراکسیۆنە تورکمانەکان ئامادەیان کردوە، ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی نیشتمانی و کلتوری تورکمان دەناسێندرێت و لە قوتابخانە تورکومانییەکان بۆنە و چالاکی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوەدەچێت". ، دەربارەی هۆکاری دیاریکردنی ئەو ڕێکەوتەش، هیمداد سەباح، ڕونیکردەوە، هۆکاری دیاریکردنی ئەو ڕێکەوتە ئەوەیە کە، لەڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1993 یەکەم قوتابخانەی تورکمانی لە هەریمی کوردستان کراوەتەوە.