گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەو گەنجەى لە بەردەم شارەوانی ڕانیە خۆی سوتاند پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

2019.12.22 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو گەنجەى لە بەردەم شارەوانی ڕانیە خۆی سوتاند پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەو گەنجەی لەناو بیناى شارەوانی ڕانیە ئاگرى لەجەستەى بەردا بەهۆی ئەوەى داواکارییەکى لەلایەن بەرپرسانى شارەوانییەوە ڕەتکرایەوە، لە ناس کوردەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، ئەو گەنجە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانییەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی لەڕێگەى ناس کوردەوە بڵاوکردەوە و داوا لە وەزیری تەندروستی دەکات "هاوکاری بکات و ڕەوانەى دەرەوەی وڵات بکرێت بۆ چارەسەر." . دەشڵێت، "باری تەندروستیم جێگیر نییە و پێویستە لە دەرەوەى وڵات چارەسەر وەربگرم". [video width="1080" height="1920" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/ئەو-گەنجەى-لە-بەردەم-شارەوانی-ڕانیە-خۆی-سوتاند-پەیامێکی-ڤیدیۆیی-بڵاوکردەوە.mp4"][/video] . پێنجشەممەى ڕابردوو، 19ی کانونی یەکەمی 2019، ئەو گەنجە چووە شارەوانى ڕانیە و داواکارییەکى هەبووە بۆ دروستکردنى خانوو، بەڵام بە پاساوى ئەوەى زەوییەکە زیادەڕۆ بووە داواکارییەکەى ڕەتکراوەتەوە. . دواى ڕەتکردنەوەى داواکارییەکە گەنجەکە نەوتى بەخۆیدا کردووە و ئاگرى لە جەستەى خۆى بەرداوە. . دواى ئەوەى گەنجەکە ئاگرى لەخۆى بەرداوە، ئەو کەسانەى لەشوێنەکە بوون فریاى کەوتوون ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، دواتر گەنجەکە ڕەوانەى نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کرا بۆ وەرگرتنى چارەسەر. . یەکێک لە خزمە نزیکەکانى ئەو گەنجە بە ناس کوردی وت، "هێشتا تەندروستی ناجێگیرە و بەشێکی زۆری جەستەى سوتاوە".