گه‌ڕان

Shadow Shadow

دادگای فیدڕاڵی وەڵامی سەرۆککۆماری دایەوە لەبارەى فراکسیۆنى گەورەی پەرلەمان

2019.12.22 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی وەڵامی سەرۆککۆماری دایەوە لەبارەى فراکسیۆنى گەورەی پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی وه‌ڵامی داواکەی سه‌رۆككۆماری عێراقی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌و فراکسیۆنەیە كه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا پێكده‌هێنرێت و زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه‌. . ئەمڕۆ، یەکشەممە 22ى کانونی دووەمی 2019، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە زاری ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگاکە ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ماددەی 76ی دەستور گەورەترین فراکسیۆن ئەو لیستەیە کە زۆرترین ژمارەی کورسی لە پەرلەماندا هەیە، یاخود لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەماندا فراکسیۆنێک دروستدەکرێت کە زۆرترین پەرلەمانتاری هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە سەرۆککۆمار کاندیدی ئەو فراکسیۆنە ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت". . ڕوونیشیکردەوە، گەورەترین فراکسیۆن ئەو فراکسیۆنەیە دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی یه‌كگرتنی دوو فراکسیۆن یان زیاتره‌وه‌ دروست ده‌كرێت و زۆرترین ئه‌ندامیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت بەراورد بە فراکسیۆنەکانی دیکە. . وتەبێژی دادگای فیدراڵی باسی لەوەشکرد، "دوای دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی پێویسته‌ به‌پێی مادده‌ی 76ی ده‌ستوری عێراق، سه‌رۆككۆمار گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى په‌رله‌مانی ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت" . وەڵامەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 19ى کانونی دووەمی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی عێراق کرد و تێیدا داوایکردبوو، دادگای فیدراڵی گەورترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ناو پەرلەمانی عێراق دیاری بکات. . ئەمڕۆ یەکشەممە، دوا وادەی دەستوورییە لە بەردەم سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕاسپاردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام تاوەکو ئێستا و بە فەرمی هیچ بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە ڕانەسپێردراوە. . بەگوێرەی میدیا عێراقییەكانیان، ناوی هەریەكە لە محەمەد شیاع سودانی و قوسەی سوهەیل وەکو دوو بەهێزترین بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ڕەتكراونەتەوە و خۆپیشاندەران پێیان ڕازی نین.