گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبارەی نوکتە و پێکەنین ـی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

2019.12.22 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبارەی  نوکتە و پێکەنین ـی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم لەبارەی دەنگۆی قەدەغەکردنی نوکتە و پێکەنین لە فەرمانبەرانی سەر بەو وەزارەتەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و پڕوپاگەندەیە". . لە ڕونکردنەوەیەکدا ئازاد دارتاش، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بڵاویکردەوە: "له‌ هه‌ندێك هەژماری فه‌یسبوكه‌وه‌ ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى به‌ فه‌رمانى وه‌زیر نوكته‌ و پێكه‌نین له‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ڕاوێژکار و وتەبێژ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دورخراوه‌نەته‌وه‌". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت سەرجەم ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنى فەرمی و پیاده‌كردنى ڕه‌وتى ئاسایی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى شارستانیانه‌ و دوور له‌ هه‌موو هه‌ڵچوون و ده‌رچوونێک بێت لە ئادابی فەرمی". . وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ڕەتیشیکردووەتەوە، هیچ فه‌رمانبه‌رێك دورخرابێتەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییەک له‌ بەڕێوەبەردن كرابێت ئەوە به‌ مه‌به‌ستى ڕێكخستنى كاروبارى وه‌زاره‌ت بووه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌و بابه‌ته‌وە نییە.