گه‌ڕان

Shadow Shadow

بزانە چی تێدا بووە؟

سلێمانی؛ زیاتر لە 100 تۆن برنجی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا

2019.12.22 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ زیاتر لە 100 تۆن برنجی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 100 تۆن برنجدا گرت، کە شیاوی خواردن نییە و ئەسپێی تێدابووە. ،   ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له ‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلیمانی بە ماڵپەڕی تایبەتی قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند: "لەئه‌نجامی سه‌ردان وپشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانمان دەرکەوت له‌‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپ بووه هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، کە بڕەکەی زیاترە لە 100 تۆن". ،   ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی نمونه‌ی برنجه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌، پاش پشكنین دەرکەوتووە، کە ئاسایی نین و بۆبه‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێن به‌هۆی بوونی ئه‌سپێ تیایاندا.   ، بە وتەی ئازاد نەبی، تەواوی ئەو برنجانە دەستی بەسەردا گیراوە و لە ناوچەی تانجەرۆ لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.