گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی دوو کاری گرنگ ئەنجامدەدات

2019.12.22 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی  دوو کاری گرنگ ئەنجامدەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەکانی دووەم ڕۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەستپێدەکات و ئەنداێکی کۆنگرەش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن.   ، لەتیف نێروەیی، ئەندامی کۆنگرە و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ و لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، کە ژمارەیان 121 کەسە". ،   وتیشی، “جگە لەو هەڵبژاردنە، خوێندنەوەش بۆ بەشێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت و پەسەند دەکرێت، کە دوێنێ بەشێکی پەسەند کرا.” ،   دوێنێ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا. ،   هاوکات، هەریەک لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق، بە ئەندامی گشتیی سەرکردایەتی دیاریکران. ،   هەر لە ڕووداوەکانی یەکەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا، جەعفەر شێخ مستەفا لە کۆنگرە کشایەوە و مەحمود سەنگاویش بەشداری نەکرد، تائیستاش دیارنییە ئەمڕۆ بەشداری دەکات یاخود نا.