گه‌ڕان

Shadow Shadow

سۆران عومەر بۆ هاوڵاتیان: تکایە ئەم بەرهەمە پزیشکییانە مەكڕن

2019.12.22 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
سۆران عومەر بۆ هاوڵاتیان: تکایە ئەم بەرهەمە پزیشکییانە مەكڕن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان وێنەی ژمارەیەک دەرمانی بڵاوکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن بەڵام ڕێگەپێدراو نین، هۆشداریش بە هاوڵاتیان دەدات کە دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە. . سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وێنەی ئەو دەرمانانە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "زۆرێک لەو بەرهەمه پزیشکییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن، لەلایەن کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، رێگەپێدانیان پێنەدراوه". . ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی ئەم بەرهەمانه ئاگاداربن و بەرهەمی رێگەپێنەدراو نەکڕن. . ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرکەسێک ئەو بەرهەمانەی کڕیوه و به جۆرێک زیانی پێگەیشتووه، دەتوانن بۆ تۆماری سکاڵا و گەڕاندنەوەی مافەکانیان سەردانی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بکەن. . ماوەی چەند ساڵێکە فرۆشتنی بەرهەمی جۆراوجۆر بە تایبەت بەرهەمی پزیشکی له رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (Network Marketing) له هەرێمی کوردستان برەوی پەیداکردووه و پێشتریش چەندین جار، هۆشداری دراوە لە مەترسیداری هەندێک لەو بەرهەمانە.