گه‌ڕان

Shadow Shadow

هۆکاری دواکەوتنی 250 ملیۆن دیناری به‌شێك له ‌مامۆستایانی سلێمانی لە بەغداوە

2019.12.21 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری دواکەوتنی 250 ملیۆن دیناری به‌شێك له ‌مامۆستایانی سلێمانی لە بەغداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەهۆی پێنەدانی پارەی چەند مانگێکیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بڕیارە بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی، کە لە خوێندنگا عەرەبیەکانی سەر بە حکومەتی عێراق دەوام دەکەن، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجامبدەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش هۆکاری کێشەکە ئاشكرادەکات. . بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، له‌ به‌رانبه‌ر دواکەوتنی ناردنی ڕێزلێنانەکانیان "مینحه‌كانیان" له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ خوێندنی عه‌ره‌بی، گردبونه‌وه‌یەکی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامبدەن،" تەواوی پارەکەیان نزیکەی 250 ملیۆن دیناره‌. . لەو بارەیەوە، عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو مامۆستایانە وەک ڕێکخەر یاخود وەک تەنسیب لە خوێندنگاکانی سەر بە حکومەتی عێراقی لە پارێزگای سلێمانی دەوامیان کردووە و موچەی تەواوی خۆشیان لەلایەن پەروەردەی سلێمانییە و وەرگرتووە". . وتیشی، ئەو مامۆستایانە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن، جگە لەوە، هەموو ساڵێکیش وەک ڕێزلێنان "مینحە" بڕی سێ ملیۆن دیناریان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە پێدەدرێت بۆ هەر مانگێک 500 هەزار دینار، کە دەکاتە پارەی شەش مانگ، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکان و خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە ئەو بڕە پارەیە دواکەوتووە و لە مانگی حوزیرانی ئەمساڵدا نەدراوە بەو مامۆستایانە. . جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پارەکە نزیکەی 250 ملیۆن دینارە و مامۆستاکانیش ژمارەیان نزیکەی 80 مامۆستان.