گه‌ڕان

Shadow Shadow

سبەینێ لە دووەم ڕۆژیدا کۆنگرەى یەکێتی چی دەکات؟

2019.12.21 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ لە دووەم ڕۆژیدا کۆنگرەى یەکێتی چی دەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سبەینێ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت و بە وتەی ئەندامێکی کۆنگرەکە، سبەینێ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتی هەڵدەبژێرن. . لەتیف نێروەیی، ئەندامی کۆنگرە و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەینێ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن ژمارەیان 121 کەسە". . وتیشی، "جگە لەو هەڵبژاردنە، خوێندنەوەش بۆ بەشێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت و پەسەند دەکرێت، کە ئەمڕۆ بەشێکی پەسەند کرا." . ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا.