گه‌ڕان

Shadow Shadow

باوکێکی ئوستوڕاڵی کوڕەکەی لە دەمی مارێکی پێنج مەتری هێنایە دەرەوە

2019.12.21 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
باوکێکی ئوستوڕاڵی کوڕەکەی لە دەمی مارێکی پێنج مەتری هێنایە دەرەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- باوکێکی ئوستوڕاڵی دەبێتە فریادڕەسی کوڕە چوار ساڵانەکەی و لە دەمی مارێکی پێنج مەتریدا ڕزگاری دەکات. . ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، باوکێکی ئوستوڕاڵی بەناوی كليفۆرد تۆمسۆن، توانیویەتی بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر کوڕە چوار ساڵانەکەی لە دەمی مارێکی پێنج مەتریدا بهێنێتە دەرەوە. . بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، خێزانەکەى تۆمسۆن ماوەی سێ ڕۆژ بووە خانوویەکی نوێیان لە ناوچەی کوینزیلاند لە ئوستوڕاڵیا کڕیوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ چەند خێزانێکی دیکەدا کۆبوونەتەوە، بەڵام لە ناکاو تۆمسۆن گوێی لە قیژە و هاواری منداڵەکەی دەبێت و ڕا دەکات. . تۆمسۆن دوای ئەوەی گوێی لە هاواری کوڕەکەی بووە بەرەو لای ڕایکردوە و بە بینینی دیمەنی ڕاپێچکردنی منداڵەکەی لەلایەن مارێکی درێژەوە تاساوە. . تۆمسۆن بەپەلە هەوڵی داوە  کوڕەکەی ڕزگار بکات، بەڵام دوای ساتێکی کەم لە بەردانی قاچی، مارەکە دوبارە قەپی لە قاچی گرتوەتەوە و بەرەو حەوشەی پشتەوەی خانوەکەیان ڕاپیچی کردووە. . هەرچەندە مارەکە بەشێکی گەورەی لە ڕانی منداڵەکە بریندارکردووە، بەڵام دوای هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر تۆمسۆن و هاوڕێکانی توانیویانە لە دەمی مارە برسییەکە ڕزگاری بکەن و مارەکە بکوژن. . دەیلی مەیل لە هەواڵەکەیدا باسی لەوەکردووە، شەڕی دەستەویەخەی نێوان تومسۆن و مارەکە پێنج خولەکەی خایاندووە، پاش ڕزگارکردنیشی، منداڵەکە بە پەلە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست.