کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- باڵیۆزخانەى ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بۆ ماوەی دوو مانگی تر بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن. . ئەمڕۆ شەممە، 21ى کانونی یەکەمی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکاری و ڕاییکردنی کاروباری گەشتیارە عێراقییەکان و ڕەوەندی عێراقی لە ئێران، هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بۆ دوو مانگی تر بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن. . ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە بەرواری 28 کانونی یەکەمی 2019، تاوەکو 25 شوبات 2020 بەردەوام دەبێت. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لەو ماوەیەدا لە بری پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق، لە دەروازە سنورییەکانی نێوان ئێران و عێراق تەنها کار بە مۆری پۆلیسی پاسپۆرت دەکرێت. . جێی ئاماژەیە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای سەردانێکی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق ڕێککەوتنێک لەنێوان تاران و بەغدا سەبارەت بە سەردانی هاوڵاتیانی هەردوو وڵات بۆ مەزارگە شیعییەکان لە بۆنە ئاینییەکاندا واژۆ کرا.