ناس كورد-
بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە لە هەولێر کەسێک بە دەستڕێژى گولـله برایەکى خۆى کوشت و هەڵات.
،
،
هۆگرعەزیز، وتەبێژی پۆلیسى هەولێر بەناس کوردی ڕاگەیاند:" ئێوارەى ئەمڕۆ، لە کۆمەڵگەی شاوێسی سەر بە پارێزگای هەولێر، کەسێک بە دەستڕیژی گولـلە برایەکەی خۆی کوشت".
،
وتیشی، هۆکاری ڕووداوەکە، کێشەیەکی خێزانی بووە و دوای ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو دوو برایەدا ڕوویداوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان بە دەستڕێژى گولـلە ئەوی دیکەیانی بە سەختی بریندار کردووە.
،
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆى سەختى برینەکەى گیانىلەدەستداوە، کە تەمەنی 29 ساڵ بووە.
،
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ڕووداوەکە، بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیارهەڵاتووە و لە ئێستادا گەڕان بەدوایدا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستى پێکردووە.