گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆ ئێمە و ئێوەش باشترە

سەدر بۆ هاوپەیمانی بنیادنان و بەربژێرەکەیان: ڕێزی خۆتان بپارێزن

2019.12.21 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر بۆ هاوپەیمانی بنیادنان و بەربژێرەکەیان: ڕێزی خۆتان بپارێزن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەى فراکسیۆنى "بنیادنانی" هادی عامری و بەربژێرەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کرد و دەڵێت، "ڕێزی خۆتان بپارێزن". . لە تویتەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە، 21ی کانونی یەکەمی 2019، موقتەدا سەدر بڵاویکردەوە دەڵێت، "سڵاوتان لێبێت برایانی فراکسیۆنى "بنیادنان" و برام "قوسەى سوهەیل"، ڕژانی خوێنی عێراقییەکان ڕابگرن و ڕێز لە فەرمانی لێڤەگەڕی باڵای ئاینی بگرن." . دەشڵێت، "ڕێز لە ئیرادەى گەل بگرن و ڕێزی خۆتان بپارێزن، ئەوە باشترە بۆ ئێمە و بۆ ئێوە و بۆ هەموو عێراقیش". . لە کۆتاییدا، سەدر هاشتاگی "گەل_فراکسیۆنى_گەورەیە"ی داناوە.