گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەحمود سەنگاوی لەبارەى بەشدارینەکردنی لە کۆنگرەی یەکێتی: هیچ ناڵێم

2019.12.21 - 19:03
مەحمود سەنگاوی لەبارەى بەشدارینەکردنی لە کۆنگرەی یەکێتی: هیچ ناڵێم
ناس کورد - کارەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کۆتایی هات، بەڵام بەشدارینەکردنی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی لەکۆنگرەکەدا جێگەی سەرنج بوو. . لەو بارەیەوە ناس کورد پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە کرد، ناوبراو ڕەتینەکردەوە کە بەشداری کۆنگرەی نەکردووە، بەڵام ئامادەنەبوو هۆکارەکەی ئاشکرابکات. . هاوکات جگە لە مەحمود سەنگاوی، جەمیل هەورامیش، کە ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بوو، بەشداری لە کۆنگرەدا نەکرد. . جەمیل هەورامی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهۆی زیادبوونی تەمەنم و تێکچوونی باری تەندروستیمەوە نەمتوانیوە خۆم بەربژێر بکەمەوە و چیتر هیچ پۆستێکم نابێت لەنێو ئەو حزبەدا". . بەشدارینەکردنی مەحمود سەنگاوی و جەمیل هەورامی لە کۆنگرەدا لەکاتێکدایە، پێشتریش جەعفەر شێخ مستەفا لەڕێگەی ناس کوردەوە ئاشکرایکرد، کە لە کۆنگرەی یەکێتی کشاوەتەوە. . ئەمرۆ لە کۆنگرەکەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا.