ناس کورد-
جەعفەر شێخ مستەفا خۆی لە بەربژێربوونی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنى باڵای سیاسیی یەکێتی کشاندەوە و وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.
.
جەعفەر شێخ مستەفا کە جیاواز لە پۆستی حزبیی پێشووی، جێگری سەرۆکى هەرێمی کوردستانە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "بەڵێ لە بەربژێربوونم کشاومەتەوە."
.
لەبارەى هۆکارەکەى، یاسین ڕەئوف، وتەبێژی کۆنگرەى یەکێتی بە ناس کوردی وت، "هۆکاری کشانەوەى ناوبراو ئەوەیە کە نەیویستووە لەگەڵ پۆستی حکومیدا پۆستی حزبیشی هەبێت."
.
وتیشی، "بەهۆی کشانەوەی ناوبراو، شێخ جەعفەر هیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نابێت".