کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کارەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتاییهات و دوای ئەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ، وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا، ناس کوردی ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەو ئەنجومەنە بڵاودەکاتەوە. . بەگوێرەی پەیڕەی نوێی یەکێتی ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنى باڵای سیاسیی ئەو حزبە ئەمانەن: . یەکەم: دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی پاراستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. . دووەم: دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی. . سێیەم: دروستکردنی هەماهەنگی نێوان ئۆرگانە باڵاکانی ناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. . چوارەم: ئامادەکردنی ڕێککەوتن و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و پێشنیازکردنیان بۆ دەستەی جێبەجێکار. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، هەریەک لە بەرهەم ساڵح، قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردران.