گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆسرەت ڕەسوڵ بە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا

2019.12.21 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
کۆسرەت ڕەسوڵ بە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا. ، ، هاوکات بەگوێرەی میدیای یەکێتی هەریەک لە بەرهەم ساڵح، قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردران.   ، کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تائێستا بەردەوامە. ،   پێشتر، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە قۆناغی یەکەمدا، ئەوەی بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن، ئەنجومەنێکی 121 کەسییە بەناوی ئەنجومەنی گشتی، کە وەک پەرلەمان وایە، هەروەها ئەنجومەنێکی بچوکتر بەناوی ئەنجومەنی سیاسی باڵا کە 12 بۆ 15 کەس لە خۆدەگرێت".   ، بە وتەی فەرید ئەسەسەرد، لە کۆنگرەی یەکێتیدا سکرتێر یاخود سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکانی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەڵنابژێردرێن، بەڵکو لە دواتردا و لەو ئەنجومەنە 121 کەسییەوە و بەدەنگی ئەوان، ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکانی هەڵدەبژێردرێن.