کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی تایبەت بە وڵاتەکەی دەرکرد و جگەرەکێشانی لە کەسانی خوار تەمەن 21 ساڵان قەدەغەکرد. ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نوسیویەتی: "چەند پڕۆژە یاسایەکم واژوو کردووە، کە لەنێویاندا بەگوێرەی پڕۆژەیاسایەکیان ڕێگەدانی جگەرەکێشان بۆ 21 ساڵان بەرزکراوەتەوە". ، پڕۆژە یاساکە لەلایەن ژمارەیەک ئەندامانى کۆنگرێسەوە لە کۆمارى و دیموکراتەکان پشتیوانى دەکرێت و میدیاکانی ئەمریکا بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ کۆشکى سپى ناوی دەبەن، کە گرنگى بەتەندروستى گشتى دەدات. ، پێشتریش ترەمپ باسى لەوەکردبوو، گرنگى بەدیارى کردنى تەمەنى جگەرە کێشان دەدات، ئەوەش لە ڕێگەى سنوردانان بۆ کۆمپانیاکانى فرۆشتنى توتن و هەروەها فرۆشتنى جگەرە ئەلیکترۆنیەکان. ، جێی ئاماژەیە یاساکەى پێشوو تەمەنى جگەرە کێشى لە 18 ساڵانەوە دیارى کردبوو، بەڵام بەپێى یاسا نوییەکە ئەو تەمەنە بۆ 21 ساڵان بەرز کراوەتەوە.