گه‌ڕان

Shadow Shadow

نەوەی نوێ دەربارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2019.12.21 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ دەربارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی  ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیکردەوە کە پێویستە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە بەرژەوەندی خەڵک بێت و دەربارەی دروستکردنی فراکسیۆنێکی کوردیش لە بەغدا، ڕایگەیاند: "بەشداری ئەو بەرەیە ناکەن، چونکە یەکێتی و پارتی لە هەر شوێنێک بن بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن". ،   سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 21ی کانونی یەکەمی 2019، ئەنجومەنى سیاسیى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ساڵی داهاتوو کۆبووەوە و لە پاش کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.     لە ڕاگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕایگەیاندووە: "لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە پرۆژە یاساى چاکسازى لە کوردستان پێویستە بەجۆرێک بێت کە خزمەتى خەڵکانی کەمدەرامەت و مامناوەند و فەرمانبەرى ئاسایى بکات و پلە باڵاکانیش خانەنشین نەبن".     هاوکات لەبارەی پرسی دروستکردنی فراکسیۆنێکی کوردی هاوبەش لە بەغدا، ئەنجومەنى سیاسیى نەوەی نوێ دووپاتیکردووەتەوە. جوڵانەوەکە و ئەوانەی نوێنەرایەتى جوڵانەوەکە دەکەن لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ناچنە ئەو بەرەیەى کە پارتى و یەکێتى و هەندێک حزبى دیکە بەناوى فراکسیۆنە کوردیەکانەوە دروستیان کردووە.     لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێمان وایە کە یەکێتى و پارتى لەهەر شوێنێک بن بەدواى بەرژەوەندییەکانى خۆیانەوەن نەک بەرژەوەندى خەڵک".     هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ وەک هەمیشە لەناو خەڵکدا بن و نزیک بن لە کێشەکانى خەڵک و بەدواى داواکارییەکانیاندا بچن، بەتایبەت کێشەکانى خەڵک سەبارەت بەپرۆژە یاساى چاکسازى     هاوکات لەبارەی پڕۆژەیاسای هەڵبژراردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە باسی لەوەکردووە، ئەوان لەگەڵ پێشنیازى 100%ى کاندیدى سەربەخۆو لیستى تاکدان، کە دوور بێت لەدەستى حزب و قۆرخکردنى کایەى سیاسیى لەلایەن حزبەوە کە بەجۆرێک بێت رێگە خۆشکەر بێت بۆ هێنانە پێشەوەى گەنجان و کەسانى سەربەخۆ لە سایەى دروستکردنى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆى بێلایەن دوور لە دابەشکارى و پشک پشکێنەى حزبى.