گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چەند دامەزراوەیەکى نەوت لە سوریا

2019.12.21 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چەند دامەزراوەیەکى نەوت لە سوریا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى نەناسراوەوە، چەند دامەزراوەیەکى نەوتى لە ناوەڕاستى سوریا بە ئامانج گیراون. . تەلەفزیۆنى فەرمى سوریا و وەزارەتى نەوتى ئەو وڵاتە جەختیان کردەوە کە هێرشەکان سێ کۆگاى حکومى نەوت و غازیان لە حمس بەئامانج گرتووە. . تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشەکانى لە ئەستۆ نەگرتووە. . بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى سوریا، پێدەچێت هێرشەکان لە ڕێگەى فڕۆکەوە کرابن، باسى لەوەشکردووە، بەهۆى هێرشەکانەوە ئاگر لە پاڵاوگەى حمس کەوتووەتەوە و بەخێرایی کۆنترۆڵکراوە. . وەزارەتى نەوتى سوریا ڕایگەیاند، هێرشەکان بەشێک لە یەکەکانى بەرهەمهێنانى لە دامەزراوەکە خاپورکردووە.