گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەفدێکى هاوپەیمانێتییەکەى هادى عامرى سەردانى هەرێم دەکەن بۆ ڕازیکردنى کورد بە کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل

2019.12.21 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەفدێکى هاوپەیمانێتییەکەى هادى عامرى سەردانى هەرێم دەکەن بۆ  ڕازیکردنى کورد بە کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکى هاوپەیمانى بینا بەسەرۆکایەتى هادى عامرى، سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات، بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى کورد لەبارەى کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل بۆ سەرۆک وەزیران. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سەڕاى ڕێنماییەکانى مەرجەعیەت بۆ هەڵبژاردنى حکومەتێک کە جێگەى مشتومڕ نەبێت، پاش نیوەڕۆى ئەمرۆ وەفدێکى هاوپەیمانى بینا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ ڕازیکردنى سەرکردەکانى کورد بە کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل". . سەرەڕاى کۆتایی هاتنى ئەو وادەیەى دەستور دیاریکردووە بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیران لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە هیچ کاندیدێک ڕانەسپێردراوە. . دوێنیش سەرۆککۆمارى عێراق پرسى گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی ناردەوە بۆ  دادگای فیدڕاڵی و ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو دەسەڵاتەکانی لەو پرسەدا دیاری نەکرێن، هیچ کاندیدێک یەکلاناکاتەوە. . هەر دوێنێ مەرجەعیەتى باڵاى ئاینى لە نەجەف لەزارى نوێنەرەکەیەوە داواى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانێکى کردبوو کە مشتومڕى لەسەر نەبێت، تا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بکات.