کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنى سادقون سەر بە عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایگەیاند، کوتلەکەیان هاوڕا نییە لەبارەى لێدوانى ئەندامێکییەوە لە دژى سەرۆک کۆمار و داواى ڕاستکردنەوەى هەڵوێستەکەیان لێکردووە. . سەرچاوەکە ئەمڕۆ شەممە 21 ى کانونى یەکەمى 2019 بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لێدوانەکەى عدى عەواد گوزارشت لە بۆچوونى کوتلەکەمان ناکات، داوامان لێکردووە هەڵوێستەکەى ڕاستبکاتەوە". . دوێنێ هەینى عدى عەواد پەرلەمانتارى کوتلەى سادقون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، سەرۆک کۆمار "ڕێزى لە خشتەى دەستورى نەگرتووە بۆ ڕاسپاردنى کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران و ئەرکى سەرەکى سەرۆک پارێزگارى دەستورە". . ئاماژەى بەوەشکردبوو، کوتلەکەیان واژۆ کۆدەکاتەوە بۆ لەکارخستنى سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەى.