گه‌ڕان

Shadow Shadow

تڕەمپ سزاى خستە سەر کۆمپانیا بەشدارەکان

ئەمریکا ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ڕاکێشانى گازى سروشتى ڕوسیا بۆ ئەوروپا

2019.12.21 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ڕاکێشانى گازى سروشتى ڕوسیا بۆ ئەوروپا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دۆناڵد ترەمپ یاسایەکى پەسەندکرد بۆ سەپاندنى سزا بەسەر هەموو ئەو کۆمپانیایانەى کە هاوکارى کۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى دەکەن بۆ تەواوکردنى پڕۆژەى ڕاکیشانى بۆرى گازى ئەو وڵاتە بۆ ئەوروپا. . دەقێکى یاساکە تایبەتە بەو کۆمپانیایانەى کار لەهێڵى غازى نۆرد ستریم 2 دا دەکەن کە لەڕێگەى بۆرییەکى ژێرئاوەوە ڕوسیا غازى زیادەى خۆى هەناردەى ئەوروپا دەکات، ئەوەش بەلاى ئەمریکاوە هەڕەشەیەکى ئەمنی گەورەیە بۆ ئەوروپا و کۆمەڵێک بەرژەوەندى ئەمریکا. . پڕۆژەکەى ڕوسیا بۆ ڕاکیشانى بۆڕى گازى  سروشتى بەرەو ئەوروپا بڕەکەى نزیکەى 11 ملیار دۆلارە و ئەوەش بەلاى کۆمارى و دیموکراتەکانى ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە. . بەرپرسانى ئەمریکا ترسیان لەوە هەیە بەشە گازى سروشتى ئەمریکا لەبازاڕەکانى ئەوروپا بەو هۆیەوە کەمبێتەوە. . تڕەمپیش پێبوایە پڕۆژەکە ئەڵمانیا دەکاتە بارمتەیەک بەدەستى ڕوسیاوە، بەڵام ئەو کارەى ئەمریکاش بەلاى ئەڵمانیاوە پەسەند نیبە و بەدەستوەردان لەکاروبارى ئەوروپا هەژمار دەکرێت گەرچى لەسەرەتادا ئەوروپا بەو پڕۆژەیە ڕازى نەبوو.