گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپەیمانى سائیرون بۆ ناس کورد: قەیرانى هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیرانێکى نوێ بەئاسانى چارەسەر نابێت و چەند مانگێک دەخایەنێت

2019.12.21 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى سائیرون بۆ ناس کورد: قەیرانى هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیرانێکى نوێ بەئاسانى چارەسەر نابێت و چەند مانگێک دەخایەنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایدەگەیەنێت، قەیرانى هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیرانێکى نوێ بۆ شوێنەکەى عەبدولمەهدى بەئاسانى چارەسەر نابێت، ئەوەش بەهۆى ململانێی قوڵى نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە. . بەدر زیادى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق بەناس کوردى ڕاگەیاند "بەهۆى ململانێی لایەنە سیاسییەکانى عیراقەوە ڕەنگە یەکلاکردنەوەى پرسى پێکهێنانى کابینەى داهاتوو چەند مانگێکى پێبچێت". . وتیشى " قەیرانى سیاسیى ئێستاى عێراق گەورە و قوڵە و بەئاسانى چارەسەر نابێت". . پەرلەمانتارەکەى سائیرون بەشێوەیەکى گاڵتەجارانە باسى لە خۆکاندیدکردنى فایەق شێخ عەلى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کرد و ڕایگەیاند "هەموو لایەنە سیاسییەکان شێخ عەلى ڕەتدەکەنەوە، سەرەڕاى ئەوەى لاى خۆپیشاندەرانیش ڕەتکراوەتەوە". . جەختیشى لەسەر ئەوە کردوەوە، شێخ عەلى دەتوانێت تەنها 10 دەنگ لەپەرلەمان مسۆگەر بکات، گەر بێت و وەکو کاندید بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران پێشکەش بکرێت. . وتەکانى زیادى دواى ئەوە هات، دوینێ هەینى 20 ى دیسمبەرى 2019، شێخ عەلى ڕایگەیاند، کاندید کردنى لەدەرکپێکردنى واقیعى ئێستاى عێراقەوە هەڵقوڵاوە و بڕیارى یەکلاکردنەوەى ئەو پۆستەش بەدەستى گۆڕەپانى تەحریر و خۆپیشاندەرانە و گەر ئەو پۆستەش وەربگرێت داواکارییەکانیان جێ بەجێدەکات.