ناس کورد-
چەند چەکدارێکی نەناسراو لەبری چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە برا بچوکەکەی تیرۆر دەکەن، برا چالاکوانەکەشی دەڵێت"ئەو دەیویست مانگێکی تر هاوسەرگیری بکات".
.
سەلام عەسیمی، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە لەهەژماری فەیسبوکەکەیدا نوسیویەتی :"چەکدارە نەناسراوەکان عەلی عەسیمی برا بچوکەکەمیان کوشت، ئەو مانگێکی تر ئامادەسازی بۆ هاوسەرگیری کردبوو".
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=171535244239685&id=100041496306090
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، چەکدارەکان ویستویانە سەلام بکوژن نەک عەلی، بەڵام لێیان تێکچووە و عەلی یان کوشتووە.
.
بەگوێرەی وتەی چالاکوانانی شارەکە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە چەند چەکدارێکی نەناسراو بەئۆتۆمبێلێکی پیک ئابی بێ ژمارە لەسەر شەقامی ناوەندی شاری ناسرییە تەقەیان لەبرای ئەو چالاکوانە کردووە و کوشتویانە و دواتر بەپەلە هەڵهاتوون.
https://www.facebook.com/LaithJarala/posts/1478354738978145
.
لەسەرەتای ڕوداوەکەشدا لەلایەن چالاکوانانی شارەکەوە ئەوە بڵاو کرایەوە کە سەلام کوژراوە بەڵام لەلایەن سەلامەوە ڕونکردنەوەیەک بڵاو کرایەوە و ئاماژەی بەوە کرد چەکدارەکان لەبری ئەو برا بچوکەکەیان کوشتووە.
.
لەسەرەتای سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە بەشێوازی جیاجیا چالاکوانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرانە ئامانج و تیرۆرکران یاخود بریندار کران.
.