گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆنگرێسی ئەمریکا داوای یەکلاکردنەوەی چارەنوسی زیندانیانی ئەمریکا لە ئێران دەکات

2019.12.20 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنگرێسی ئەمریکا داوای یەکلاکردنەوەی چارەنوسی زیندانیانی ئەمریکا لە ئێران دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەنامەیەکیاندا داوایان لە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان کردووە، هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوە ئەمریکییانەی کە لەزیندانەکانی ئێراندان. . نامەکە کە گەیەنراوەتە ژمارەیەک لەبەرپرسانی تری ئەمریکا لەوانە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی، هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی هەریەکە لە ژیائۆ وانگ و نزار زکا بەرزدەنرخێنن کە بەناهەق زیندانی کرابوون بەڵام ئەوەش دەزانن ژمارەیەکی تری هاووڵاتیانی تری ئەمریکی لەنمونەی سیامک نمازی و مایکڵ وایت لەزیندانەکانی ئیراندان و چارەنوسی ڕۆبرت لۆینسۆنیش بەنادیاری ماوەتەوە و پێویستی بەهەوڵی زیاترە. . ژیائۆ وانگ کە توێژەری زانکۆییەکی ئەمریکی بوو و لەئێراندا سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەبەرامبەر ئازادکردنی مەسعود سلێمانی توێژەری ئێرانی کە لەئەمریکا دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا. . مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش کۆشکی سپی پێشوازی لە ئازادکردنی نزار زەکا کرد کە هاووڵاتی ئەمریکی بەڕەگەز لوبنانییە و بۆ ڕێوڕەسمێکی فەرمی بانگهێشت کرابوو بەڵام دەستگیرکرا و سزای دە ساڵ زیندانیکردنی لەئێراندا بەسەردا سەپێنرا. . لەکاردانەوەی ئەو روداوانەشدا لەهەژماری تویتەرەکەیدا تڕەمپ سوپاسی بەرپرسانی ئێرانی کرد و رایگەیاند :"بینیتان چۆن توانیمان بە سازانێک بگەین". . لەسەرەتای سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە بەردەوام حکومەتی ئێران بەپاساوی جیاجیا ژمارەیەک لەهاووڵاتی ئەمریکی دەستگیر کردووە و ژمارەیەکیان چارەنوسیان نادیارە و ژمارەیەکی دیکەشیان لەبەرامبەردا لەگەڵ ئەمریکادا ئازاد کردووە، ئەمریکاش هەندێجار هەمان کاردانەوەی هەبووە و ئەو کارانەی ئەنجامداوە. .