گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەبارەی هەڕەشەکردنی قاسم سولەیمانی لە موقتەدا سەدڕ روونکردنەوە دەدرێت

2019.12.20 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی هەڕەشەکردنی قاسم سولەیمانی لە موقتەدا سەدڕ روونکردنەوە دەدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەو پیاوەی کە بەوەزیرەکەی سەدر ناسراوە وەڵامی هەواڵێکی کەناڵی حەدەسی سەر بەسعودییەی دایەوە کە وتبووی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هەڕەشەی لەسەدر کردووە، دەشڵێت بڵاوکردنەوەی ئەو قسەڵۆکانە ناڕژێتە بەرژەوەندی وڵاتەکەتانەوە. . ئەمڕۆ (هەینی، 20ی کانوونی یەکەمی 2019)، ساڵح عەلی عێراقی سەرکردە لە ڕەوتی سەدر کە بە وەزیری سەدریش ناسراوە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی ئاڕاستەی کەناڵی حەدەس کردووە و پێیان دەڵێت :"ئامۆژگارییەک، ڕامانمەکێشنە نێو قسە و قسەڵۆکەکانتانەوە کە ئەوەش لەبەرژەوەندیتان نیە". . لێدوانەکەی سەرکردەکەی رەوتی سەدڕ، لەکاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشەممە) کەناڵی حەدەسی سەر بەوڵاتی سعودیە بڵاوی کردەوە، قاسم سولەیمانی هەڕەشەی لە موقتەدا سەدر کردووە بەوەی کە ژیانی لەعێراقدا کەوتووەتە مەترسییەوە. . حەدەس باسی لەوەش کردبوو، سولەیمانی هەڕەشەی دەرکردنی سەدڕی لەئێران کردووە کە ئێستا لەو وڵاتەیە و هۆشداری ئەوەیداوە پێی کە رێگە نادەن جارێکی تر بچێتە ئەو وڵاتە. .