کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمیر عەتەیان دبەى سەرکردە لە عەسائیبى ئەهلى هەقى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ (هەینى، 20ى کانونى یەکەمى 2019) بڵاوى کردەوە، هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا دەکات کە لەعێراق و ناوچەکەدان بەوەى نهێنیەکانیان هەڵدەماڵێت. . دبەى دەشڵێت:"ئەمریکا سورە لەسەر مانەوەى هێزەکانى، دەبێت ئەوە بزانێت کە عێراقى ئەمڕۆ، عێراقى 2003 نییە". . ئەو سەرکردەیەى عەسائیب ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، عێراقى ئەمڕۆ چەند هێزێکى نوێى تێدایە دەتوانن بەوشەیەک نهێنى ئەو هێزە "داگیرکەرە" ئاشکرا بکەن وەکو چۆن لەیەمەن و لوبنان و سوریا کردى. . هۆشدارى ئەوەشیدا ئەمجارەیان وەڵامێکى گورچکبڕ و یەکلاکەرەوەیان بۆ ئەو هێزانە دەبێت. . وتەکانى ئەو سەرکردەیەى عەسائیب لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا بەتۆمەتى تێوەگلان لەکوشتنى خۆپیشاندەرانى عێراق، ئەمریکا چەند سزایەکى سەپاند بەسەر ژمارەیەک لەسەرکردەکانى حەشدى شەعبى کە لەنێویشیاندا چەند سەرکردەیەکى عەسائیبى تێدا بوو. .