گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆککۆمار تۆپی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران هەڵدەداتە دادگای فیدراڵی عێراق

2019.12.20 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆککۆمار تۆپی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران هەڵدەداتە دادگای فیدراڵی عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق پرسى گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی ناردووەتەوە دادگای فیدڕاڵی و ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو دەسەڵاتەکانی لەو پرسەدا دیاری نەکرێن، هیچ کاندیدێک یەکلاناکاتەوە. . سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ى ڕاگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق پرسى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانیی لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى ڕەوانەى دادگاى فیدراڵى عێراق کردووە بۆ ئەوەى ئەو دامەزراوەیە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەم ساڵح داواى لەو دادگایە کردووە، دەسەڵاتەکانى سەرۆککۆمار بۆ پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەى کاندیدەکان بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕونبکاتەوە، کە لەئێستادا چەند لایەنێکى سیاسى ناوى کاندیدى خۆیان خستووەتە بەردەم سەرۆککۆمار تا پەسەندى بکات. . سەرچاوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، شەوى ڕابردوو شاندێکی فراکسیۆنى بەنا سەردانى سەرۆککۆماریان کردووە و داوایان لێکردووە بەدواى ڕاڤە دەستورییەکاندا نەچێ و  ئەو دوو کاندیدەیان کە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێ پێشکەش کردووە یەکێکیان پەسەند بکات. . بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەرهەم ساڵح بە شاندی ئەو فراکسیۆنەی ڕاگەیاندووە کە شاندێکی خۆپیشاندەرانى بینیوە و ئەو کاندیدانەی پێشکەشکراون لەلایەن ئەوانەوە ڕەتکراونەتەوە و لەئەگەرى پەسەند کردنیشیاندا ئاشتى کۆمەڵایەتى نایەتەدى و پشێوى زیاتر دروست دەبێت. . سەرچاوەکەی ماڵپەرە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆککۆمارى عێراق جەختیکردووەتەوە، ناوى هیچ یەکێک لەکاندیدەکانی ئەوان و هەر کاندیدێکى دیکە یەکلا ناکاتەوە تاوەکو دەسەڵاتەکانى بەپێى دەستور لەو پرسەدا ڕوننەکرێتەوە و دادگاى فیدراڵیش پرسى فراکسیۆنى گەورەی پەرلەمان لەم قۆناغەدا یەکلا نەکاتەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، پێش کۆتایهاتنى ئەو وادەیەى لەبەردەم سەرۆککۆماردابوو بۆ پەسەندکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ، چەند فراکسێۆنێک فشاریان دەکرد بۆ پەسەندکردنى کاندیدەکان، بەڵام هێشتا ئەو پرسە بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و بۆ ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو، دواخراوە. .