گه‌ڕان

Shadow Shadow

دۆسییەکەی ئەنجومەنی باڵای خانمان لەسەر بەهەدەردانی پارە دەدرێتە داواکاری گشتی

2019.12.20 - 19:16
دۆسییەکەی ئەنجومەنی باڵای خانمان لەسەر  بەهەدەردانی پارە  دەدرێتە داواکاری گشتی
ناس کورد- شەهرام عەزیز دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتاری گۆڕان کۆمەڵێک دۆسییەیان لەسەر ئەنجومەنی باڵای خانمان سەبارەت بە بەهەدەردانی پارە بڵاوکردەوە، بەنیازن لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆسییەکان بدەنە داواکاری گشتیی هەرێم. ،   دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەنیازین لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو دۆسییەی لەسەر ئەنجومەنی باڵای خانمان بڵاومانکردەوە، بیدەینە داواکاری گشتی هەرێم بۆ ئەوەی بەدواداچوونی تەواوی بۆ بکەن".     وتیشی، تائێستا بەهۆی سەرقاڵیان بە پڕۆژەیاسای چاکسازییەوە نەیانتوانیوە دۆسییەکە بدەنە داواکاری گشتی، بەڵام بەمنزیکانە ئەو کارە دەکەن و چاوپۆشی لەو کارە ناکەن.     پێشتر هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵڵا، بڵاویانکردەوە، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان تەرخانکراوە و بەهەدەردانی زۆر بە پارەکەوە کراوە.     ئاماژەیان بەوەشکردبوو، بەگوێرەی بەڵگەکان، 90 هەزار دینار دراوە بە سێتێک کۆکاکۆلا و سێ ملیۆن دیناریش دراوە بە بابەتی جوانکاری و سوراو.