گه‌ڕان

Shadow Shadow

دیوارەکانی بەغدا بەوێنەی ژنانی خۆپیشاندەر نەخشێنراون

کاریگەری ژنان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا گەیشتووەتە میدیا جیهانییەکان [وێنە]

2019.12.20 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەری ژنان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا گەیشتووەتە میدیا جیهانییەکان [وێنە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندانی خوێناوی شەقامی گرتووەتەوە و سەدان کەس کوژراون و بە هەزارانیش برینداربوون، بەڵام ئەوەی لەم خۆپیشاندانانەدا جیاوازە ئەوەیە کە ژنان دەورێکی کاریگەرییان لە خۆپیشاندانەکاندا هەیە و دیوارەکانی بەغدا و بەشێک لە شارەکانی دیکە بە وێنەی ژنان نەخشێندراون. . خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە دوو مانگی تێپەڕاندووە و هێشتا بەردەوامیشی هەیە، ئەوەی جێگەی سەرنجە و لە میدیا جیهانییەکانیشدا ئاماژەى پێدراوە :"لە وڵاتێکی پیاوسالاری وەک عێراقدا ژنان ڕێچکەشکێن بوون و کاریگەرییەکی زۆریان لە خۆپیشاندانەکاندا هەبووە". . لەئێستادا و لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا، دیوارەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بە وێنەی ژنان نەخشێندراون. . لە هەندێک شوێنی دیکەدا، ژنان خۆیان دیوارەکان دەنەخشێنن و لەو ڕێگەیەوە گوزارشت لە بۆچوونەکانی خۆیان دەکەن و وێنەی مانادار لەسەر دیوارەکان دروست دەکەن. . لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا تائێستا زیاتر لە 400 کەس کوژراون و بە هەزاران کەسیش برینداربوون، هەر لەو نێوەندەشدا عادل عەبدولمەهدی، دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشایەوە و تائێستاش هیچ کەس بۆ شوێنگرتنەوەی دیاری نەکراوە.   .