گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژئاوای کوردستان؛ تورکیا جەژنى لە ئێزیدییەکانیش تێکداوە

2019.12.20 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژئاوای کوردستان؛ تورکیا جەژنى لە ئێزیدییەکانیش تێکداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- ئیزیدییەکانى ڕۆژئاوای کوردستان لە خەمباری و هاوخەمی بۆ ئاوارەبوونی هاونیشتیمانیەکانیان بەبێ ئاهەنگگێڕان و خۆشی دەربڕین جەژنی رۆژى مەزنیان، بەڕێکرد. . ئەمڕۆ (هەینی، 20ى کانوونی یەکەمی 2019)، پاش سێ ڕۆژ لە ڕۆژووگرتن، ئیزیدیەکانی رۆژئاواى کوردستان لە شارۆچکەی "توربەسپی" لە هەرێمی جەزیرە جەژنی "ڕۆژوی مەزنیان" بەڕێکرد. . بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئیزدییەکان بۆ ئەمساڵ ئاهەنگیان بە بۆنەی ئەو جەژنەوە نەگێڕا و تەنها هەندێ ڕێوڕەسمی ئاینیی تایبەت بەخۆیان ئەنجامدا و پێشوازییان لە میوانان کرد. . ئەو هەڵوێستەی ئێزدییەکانی شارۆچکەی "توربەسپی" وەک هاوخەمییەکە بۆ دۆخی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانى ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە. .