گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سێیەم دانیشتن بەبێ یەکێتی

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنها 15 خولەکی خایاند

2019.03.01 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنها 15 خولەکی خایاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تەنها 15 خولەکی خایاند و سەرۆکی پەرلەمان لە وتارێکیدا ڕایگەیاند ئەولەویەت بۆ ئەو یاسایانە دەبێت، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی تێدایە.

کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بە کردنەوەی خولی نوێی یاسادانانی ئەنجامدا.

لە دانیشتنەکەدا ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان وتارێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند: "کاراکردنەوەی دامەزراوەکان پەیوەستن بە ژیانی خەڵک و  کاری پێشینەشمان خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە."

هەروەها سەرۆکی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمان کرد بە گیانی یەکڕیزیی نیشتمانی کار بکەن، وتیشی: "بەڵێن دەدەین هیچ جیاوازیەک لەنێوان فراکسیۆنەکان نەکەین  و چاکسازی لە پەرلەمانەوە دەستپێدەکەین".

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەدوای وتارەکەی سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات و تەنها 15 خولەکی خایاند.

سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، ئەمەش سێیەم کۆبوونەوەی پەرلەمانە بەبێ بەشداریی 12 پەرلەمانتارەکەی یەکێتی.

ناس کورد پەیوەندی کرد بە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی لەبارەی وادەی گەڕانەوەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بەڵام ڕەتی کردەوە هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بدات و وتی: "هیچ کۆمێنتێکم نییە."